مووشەکی كینجال-ی رووسیا چارەنووسی شەڕی ئۆكرانیا بەرەو كوێ‌ دەبات؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت كە ئەمریكا رادەستی ئۆكرانیای كردووە لەلایەن رووسیاوە تێكشكێندرا.

تێكشكاندنی سیستمە ئەمریكیەكە بە چەكێكی رووسی دۆخی جەنگی ئۆكرانیا و ململانێكانی رووسیاو ئەمریكا لەبواری چەكی پێشكەوتوو دەباتە قۆناغێكی نوێ‌.

ڕۆژی سێشەممە 16 ی ئایار وەزارەتی بەرگری ڕووسیا رایگەیاند لە هێرشێكی موشەكی ڕووسیادا سیستمێكی بەرگری موشەكی پاتریۆتی دروستكراوی ئەمەریكا تێكشكێندراوە. دواتر دوو بەرپرسی ئەمەریكی وتیان لەوانەیە زیان بە سیستمە پاتریۆتەكە گەیشتبێت بەڵام وادیار نەبووە تێكشكێندرابێت.

وتەبێژی هێزی ئاسمانی ئۆكرانیا یوری ئینهات بە كەناڵێكی ئۆكرانی راگەیاندووە، دەمەوێت بڵێم نیگەران مەبن سەبارەت بە چارەنووسی پاتریۆتەكە.

هەروەها ڕەتی كردەوە موشەكی كینجاڵی ڕووسی سیستمێكی پاتریۆتی ئەمریكی تێكشكاندبێت.

وتیشی: تێكشكاندنی سیستمێكی پاتریۆت بە كینجاڵێك مەحاڵە، با هەموو ئەوانەی ئەوان دەیڵێن بیخەنە ناو ئەرشیفی پڕوپاگەندەكانییانەوە.

سیستمی پاتریۆت یەكێكە لە پێشكەوتووترین یەكەكانی بەرگری ئاسمانی كە ڕۆژئاوا داوییەتی بە كیێڤ تاوەكو بەرپەرچی هێرشە ئاسمانییەكانی ڕووسیا بداتەوە.

هەروەها بە یەكێك لە پێشكەوتووترین سیستمەكانی بەرگری ئاسمانی ئەمەریكا دادەنرێت، سیستمەكە دژی فڕۆكە و موشەكی كروز و موشەكی باڵیستیكییە.

بەپێچەوانەی قسەی بەرپرسانی سەربازی رووسیا، بەرپرسانی سەربازی ئۆكرانیا دەڵێن شەش موشەكی كینجاڵی لەلایەن وڵاتەكەیانەوە خراوەتە خوارەوە، بەڵام ڕووسیا ئەوەی ڕەت كردەوە.

مووشەكی كینجال، ئەو مووشەكەی رووسیا لە ساڵی 2018 تاقیكردەوە و لە ساڵی 2023 دژی ئۆكرانیا بەكاری هێنا.

كینجال ئەو مووشەكەی شانازی هێزی سەربازی رووسیایە

مووشەكی كینجال كە بە واتای “خەنجەر” دێت، لە ڕیزی چەكی بالیستیكی “هایبەرسۆنیك”ی ڕووسیایە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆككۆمار لە مانگی ئازاری 2018 دا ئاشكرای كرد و مۆسكۆش بۆ یەكەمجار لە شەڕی خۆیدا بەكاری هێنا دژی ئۆكرانیا.

موشەكی كینجال دەتوانێ سەری ئاسایی یان ئەتۆمی وەكوو تەقینەوەی TNT هەڵبگرێت و كێشی سەری مووشەكەكەی نزیكەی 500 كیلۆگرامە.
خێرایی مووشەكەكە دەتوانێت بگاتە نزیكەی 12 هێندەی خێرایی دەنگ، واتە 14800 كم/كاتژمێر، هەروەها دەتوانێت لە هەر قۆناغێكی فڕینیدا مانۆڕ ئەنجام بدات. خێراییە بەرزەكەی وای لێدەكات توانای چوونە ناو ئامانجە زرێپۆشە قورسەكانی هەبێت، ناتوانرێت بە هیچ سیستەمێكی بەرگری ئاسمانی لە جیهاندا لەناوببرێت.

توانای لەناوبردنی ئامانجەكانی هەیە لە دووری دوو هەزار كیلۆمەتر، هەروەها لە بەرزییەكی نزمدایە، ئەمەش وا دەكات كە لە سیستەمی بەرگری مووشەكییەوە دەستنیشانكردنی قورستر بێت و تا ئەو كاتەی كە دەدۆزرێتەوە، پێشتر لە ئامانجەكانی نزیك بووەتەوە.

كینجال، ئەو مووشەكەی رووسیا لە ساڵی 2018 تاقیكردەوە و لە ساڵی 2023 دژی ئۆكرانیا بەكاری هێنا

گرنگترین تایبەتمەندی ئەم مووشەكە هایپەرسۆنیكە توانای بەرزترە بۆ لێدانی ئامانجەكان بە وردییەكی ئەوتۆ، كە زۆر هاوشێوەی وردی قەناس بەدەستە، بەتایبەتی كە لادانەكەی لە ئامانجەكە لە یەك مەتر زیاتر نییە.

یەكێك لە باشییەكانی ئەوەیە كە ڕێڕەوێكی زیگزاگ پەیڕەو دەكات، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات بچێتە ناو تۆڕەكانەوە كە مەبەست لێی گرتنی مووشەكن.
ئەم مووشەكە كە بە سووتەمەنی ڕەق كاردەكات و گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و پەرەی پێدراوە، كە وایكردووە ئامادەبێت بۆ بەكارهێنان لەگەڵ فڕۆكە هەڵگرەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا