هاوڵاتیانی ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەمەرج دەتوانن بچنە گەرمیان

پۆڵەتیك پرێس – نیگار عومەر

ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا بەمەرجی ئەنجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێگە دەدات هاوڵاتیانی ناوچەكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق سەردانی گەرمیان بكەن.

هەڤاڵ ئیبراهیم وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای ئەوەی ئیدارەی گەرمیان بڕیاری سێ ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی دەكرد بۆ گەشتیاران و هاوڵاتیانی ناوچەكانی خواروی عێراق، لەو ماوەیەدا رێگە نەدرا هاوڵاتی ئەو ناوچانە سەردانی گەرمیان بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا هاتوچۆكردنی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە بۆ گەرمیان ئاسایی بوەتەوە، بەڵام دەبێت هەركەسێك هاتە گەرمیان ئەوا پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدات.

وتیشی، “لەهەموو ئەو خاڵە پشكنینانەی كە هەیە لەدەروازەكانی گەرمیان تیمی تەندروستی دانەنراوە، بەڵام دەبێت هەر كەسێك دێتە نێو گەرمیان، لەتەندروستی گەرمیان پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدات و دواتر ڕێگەی پێ دەدرێت بێتە نێو گەرمیانەوە”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا بۆ رێگریكردن لە تەشەنە نەكردنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەتایبەت كۆرۆنای گۆڕاو، رێگە نەدات هاوڵاتیانی ناوچەكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق سەردانی شارەكانی هەرێم بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا