ژمارەیەك عەمرەكاری كورد لە سعودییە گیردەخۆن

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی راگرتنی گەشتەئاسمانییەكان ژمارەیەك عەمرەكاری كورد لە وڵاتی سعودییە گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەكەن وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمیش دەڵێت، “ناتوانین هیچیان بۆ بكەین، چونكە لە ڕێگەی ئێمە وە نەچوون و زانیاریمان لەبارەیانەوە نییە”.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم بۆ پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە 28ی شوباتی 2020 لەگەڵ بڵاوبونەوەی كۆرۆناوە گەشتی عەمرە وەستاوە و هیچ وادەیەكیش بۆ دەستپێكردنەوەی دیارینەكراوە.

وتیشی، “ئەو عەمرەكارانەی كە باسدەكرێت گیریان خواردوە، ئێمە هیچ زانیاریەكمان لەسەریان نییە، چونكە لە رێگەی وەزارەتەوە سەفەری عومرەیان بۆ سعودییە نەكردووە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەو عنمرەكارانە لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆیەكەوە لە وڵاتی سعودییە داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم و عێراق دەكەن كار بۆ گەڕاندنەوەیان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا