نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی تەموز دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كارەبای سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی تەموز دیاریكرد و دەشڵێت “بۆئەم مانگە 24 كاتژمێر كارەبا دەدرێت”.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان بۆ هەر سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبا بۆ مانگی تەموز 12 بۆ 13 هەزار و 500 دینارە، پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ش بۆ ئەم مانگە كراوە بە 24 كاتژمێر، بەشێوەیەك هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی ببڕێت كار به‌ مۆلیده‌كان ده‌كرێت.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان 285 بۆ 315 كاتژمێردا بووە، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ش لە گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت بەپێی كارپێكردنی مۆلیدەكان.

هەربەپێی زانیاری راگەیەندراوەكە، له‌ مانگی رابردودا ژماره‌یه‌ك مۆلیده‌ له‌ ناوشاری سلێمانی له‌كاركه‌وتن، به‌ڵام ناچاركران به‌ دابینكردنی مۆلیده‌ی تر و رێگه‌ نه‌درا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیان بێ كاره‌با‌ بن و خاوه‌نی ئه‌و مۆلیدانه‌ش رێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا