ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدڕاڵی عێراق، ئەمڕۆ بەمەبەستی بڕیاریدان لەسەر سکاڵایەک دژ بە یاسای هەڵبژاردنی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە21ی شوبات، بەپێی بەرنامەی ڕاگەیەندراوی دادگای فیدڕاڵی، لەبارەی سکاڵایەک دژ بە یاسای هەڵبژاردنی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە چەندین جارە دوادەخرێت.

سکاڵاکە، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەینی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، لایەنی سکالاکار داوای بەنادەستووری ناساندنی مادەکانی 1،9،15،22 و 36 دەکەن.

لەکاتێکدا، دواجار ڕۆژی 18ی شوباتی 2024، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە کۆبوونەوەکەیدا بڕیاردانی لەسەر ئەو بابەتە بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە21ی شوباتی 2024 دواخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا