كونسوڵخانەی ئەمریكا نیگەرانە لە پێشێلكارییەكانی سەر ئازادی راگەیاندن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كونسوڵخانەی ئەمریكا نیگەرانە لە پێشێلكارییەكانی ئەم دواییەی سەر ئازادی راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوێكدا كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا دەڵێت: نیگەرانن بە بیستنی هەواڵی پێشێلكاریەكانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی ڕاگەیاندن، لەوانەش دەستگیركردنی ڕۆژنامەنوس و چالاكوان لە شاری دهۆك لە هەفتەی ڕابردوودا و هەروەها ڕێگریكردن لە ڕووماڵی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەكاتی سەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆك وەزیران بۆ هەڵەبجە، كەوا دەردەكەوێت بە پاڵنەری سیاسی كرابێت.

كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا پشتیوانی لە جێبەجێكردنی تەواوەتی هەردوو یاسای كاری ڕۆژنامەنوسی و  یاسای بەدەستهێانی زانیاری لە هەرێمی كوردستان و هەروەها لە توانای ئازادانە و سنوردارنەكراوی ڕۆژنامەنوسان بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان دەكات.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریداوەتە حكومەتی هەرێم سەبارەت پێشێلكردنی ئازادی رۆژنامەوانی لە هەرێمی كوردستان و دەستگیركردنی چالاكوانان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا