دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی دوو “تیرۆریستی داواكراو” ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوو تیرۆریستی (داعش)ی دەستگیركرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوونی وورد، دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری لە دەزگا ئەمنیەكانی حكومەتی عێراقەوە لەسەر دوو تیرۆریستی لە یاسا هەڵهاتوو، كە داواكراون بە ماددەی (4)ی تیرۆر و بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕویانكردۆتە هەرێمی كوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای چاودێریكردن و دەستنیشانكردنی شوێنی مانەوەیان، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش، بە پلانێكی تۆكمە و سەركەوتوو، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، توانیان لە شەوی 2_7_2023هەردوو تۆمەتباری داواكراو بەناوەكانی ( ع، ف، م ) و ( ع، ع، ف ) دەستگیربكرێن.

هێمای بەوەشكرد، دوای تەواوبونی ڕێكارە یاساییەكان و بەپێی تایبەتمەندی دۆسیەكەیان، ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراقی دەكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا