پۆلیسی عێراق بەدوای براکەی سەرۆکی نەوەی نوێدا دەگەڕێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، كارە بازرگانی و شەخسیەكانی لە بەرگی سیاسیی و جوڵانەوەكەیدا دەكات، بەجۆرێك ئەندامانی خێزانەكەشی بۆ ئەو ئەركانە راسپاردووە و گەیشتۆتە ساختەكاری و ئاشكرادەبێت، برایەكی، داواكراوە بە ساختەكاری رەسیدی چەك و فەرمانی دەستگیركردنی لە دادگایەكی بەغدا بۆ دەرچووە.

بەگوێرەی بەڵگەیەكی یاسایی، نزار عەبدولواحید قادر برای شاسواری سەرۆكی نەوەی نوێ لەلایەن دادگای لێكۆڵێنەوەی كەرادە لە بەغدا (داواكراوە) بە فەرمانی ژمارە 7801 و تۆمەتبارە بە بەكارهێنانی چەكی بانكی، بەبێ ئەوەی هیچ رەسیدێكی بانكی هەبێت، كە ئەوەش ساختەكردنە لەبانك.

لە نوسراوە رەسمیەكەی دادگای كەرادەی بەغدا دا هاتووە: نزار عەبدولواحید جۆری تاوان و ئەو ماددە یاساییەكەی بریتیە لە دروستكردنی چەك بەبێ رەسیدی بانكی و بەگوێرەی مادەی 459/ا سزادان داواكراوە.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ لەرێی نزاری برایەوە سەرقاڵی  بازرگانیی و سپی كردنەوەی چەكی بێ رەسیدی بانكە لەبەغدا، لەگەڵ ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی هەیە، بەڵام تائێستا دەستگیرنەكراوە.

سۆزان مەنسوور جێگری یەكەمی لیژنەی وەبەرهێنان لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند: نزاری برای شاسوار عەبدولواحید چەندین كاری نایاسایی لەبەغدا بەناوی كاری بازرگانیەوە كردوە و فەرمانی دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسەوە هەیە.

سۆزان مەنسوور وتی: براكەی شاسوار تائێستا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرنەكراوە، لەكاتێكدا هەوڵی بەكارهێنانی چەكی بێ رەسیدی داوەو فەرمانی دەستگیركردنی هەیە.
بەپێی ئەو بڕیارەی كە یاسا دیاری كردووە پێویستە براكەی سەرۆكی نەوەی نوێ لەسەر بەكارهێنانی چەكی بێ رەسید دەستگیربكرێت، یان غەرامە بكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕگەیەك لەو بڕیارە یاساییانە بەسەریا جێبەجێ نەكراوە.

پسپۆرێكی یاسایی لە بارەی ماددەی 459/  1ی سزادانی عیراقی ڕایگەیاند: ئەو مادەیە تایبەتە بە بەكارهێنانی رەسیدی بانك، بەبێ ئەوەی هیچ بڕ‌‌ە‌ پارەیەك لە بانكدا هەبوبێت، بۆیە بەپێی یاسا ئەوەش تاوانە و بڕ‌‌گەی (1) ماددەكەی بۆ دیاریكرداوە كە بەكارهێنانەكە (زانراوە و بەمەبەست بووە) و یاسا وەك نیەتی خراپ بەكارهێنان مامەڵەی لەگەڵ دەكات”.
پسپۆڕە یاساییەكە وتی: ماددەی یاساییەكەش دەیسەلمێنێت كە ناوبراو پارەی لە بانكدا نەبووە، بەڵام چەكی هەبووە، كە بۆ هەڵخەڵەتاندنە و تاوانی داراییە و لە كاروباری بازرگانی و دارایی بەكاردێت.

بەپێی ماددە یاساییەكە هەر كەسێك بەو ماددەیە داوا بكرێت و تۆمەتباربێت، سزاكەی دەستگیركردن ( حەبس) و سزای ماددییە یان یەكێك لەو دوو سزایە.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵی رۆژنامەنووس لە بەرنامەیەكی كەناڵی تەلەفزیۆنی Utv لە دیدارێكدا بە شاسوار عەبدولواحیدی نەوەی نوێ دەڵێت:”جگە لە خۆت و سروەی خوشكت و نزاری برات كە كاری ئابووری و بازرگانی بۆ حزبەكەت دەكات، كەسی تر لەحزبەكەت هیچ نییە، بەڵام بۆ پرسیارەكەی تەڵاڵ ، شاسوار كەوتە مەوقیفەوە و بێوەڵام و ئیحراج بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا