نهێنی سەردانەكەی فەیاز بۆ سوریا

پۆڵەتیك پرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی روسیا نهێنی سەردانەكەی فالیح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبیان بۆ سوریا ئاشكراكرد.

فالیح فەیاز ناوەڕاستی مانگی هەشت سەردانی سوریای كردو لەدیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا كۆبووەوە.

پێشتر راگەیەنرا، كە فالیح فەیاز نامەیەكی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقی گەیاندووەتە بەشار ئەسەد، بەبێ‌ ئەوەی ناوەڕۆكی نامەكە ئاشكرابكرێت.

بەپێی سەرچاوە روسییەكان، نامەكەی كازمی بۆ ئەسەد پەیامی ئەمریكاو سعودییەی تێدا بووە بۆ رژێمی سوریا.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، بەشێكی تری گفتوگۆكانی فەیاز لەگەڵ بەشار ئەسەد، پرسی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو دیمەشق‌و دۆخی ناوچە سنوورییەكانی هەردوو وڵات بووە.

هەروەها، فالیح فەیاز هەر لەو سەردانەی بۆ سوریا، چاوی بەچەند بەرپرسێكی سەربازی روسیا لەدیمەشق كەوتووەو ئامانجی ئەو چاوپێكەوتنانەش، پرسی كڕینی سیستەمی بەرگری روسی بووە لەلایەن عێراقەوە.

سەردانەكەی فەیاز بۆ دیمەشق هاوكات بوو لەگەڵ هاتنی فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود وەزیری دەرەوەی سعودییە بۆ بەغداو سەرچاوەكان جەختیان كردووەتەوە، كە ئەو سەردانانە پەیوەندییان بەیەكەوە هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا