‏‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەستبردن بۆ سەقامگیریی كەركوك هێڵی سوورە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق كرد.

لە دیدارێكدا كە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال و جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و هیوا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون، دۆخی ئەمنیی وڵات، رووداوەكانی كەركوك و هەماهەنگیی نێوان هێزە ئەمنییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە یەكخستنی هەوڵە سەربازی و هەواڵگرییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی رووداوە نەخوازراوەكەی كەركوك و بەرەوپێشبردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هێزەكانی هەرێم و عێراق هەڵوەستەیكرد و رایگەیاند، ئەوەی لە كەركوك روویدا مایەی نیگەرانیی قووڵمانە و دەبووایە بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكرێت. رژانی خوێنی گەنجانی كورد قبووڵنەكراوە و دەبێت بەزووترین كات تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان بگەن.

وتیشی، پاراستنی تەبایی و پێكەوەژیان لە كەركوك ئەركی هەمووانە و دەبێت هەمووان پێوەی پابەندبن، دەستبردن بۆ سەقامگیریی كەركوك هێڵی سوورە و بەهیچ شێوەیەك رێگەنادەین ژیان و چارەنووسی كەركوكییەكان بكرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان.

‏‎لەبارەی هەماهەنگیی نێوان هێزە ئەمنییەكانی هەرێم و عێراقیش سەرۆكی یەكێتی وتی، هەموو هەوڵێكمان لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی ئارامە بۆ هاوڵاتییانمان، هاریكاریی نێوان هێزەكانیشمان فاكتەری بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایەیە و پشتیوانیی لێدەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا