پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دابارین زیاددەکات.
بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ دووشەممە بەدرێژایی کاتەکان ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
هاوکات، لای ئێوارەوە ڕێژەی دابارین زیاد دەبێت بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەدیاریکراویش ناوچەکانی قەڵادزێ، کۆیە، تەق تەق و شوان.
لەبارەی کەشی سبەی سێشەممە ئەوە هاتووە، سبەی ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، هاوکات لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ شێوازی دابارین لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێم لە نمەبارانەوە دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و بروسکە.
ئەوەش هاتووە، کاریگەری ئەم تاوەبارانە زیاتر لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری سلێمانی دەبێت کە ڕێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاددەکات.