پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕیشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نوێترین بڕیاری لەبارەی کۆچبەران خستەڕوو و وتی، لەمەودوا ئەو کۆچبەرانەی بە بەلەم دەچنە بەریتانیا مافی مانەوەیان پێنادرێت.
لە نوێترین لێدوانیدا بۆ میدیای بەریتانی، ڕیشی سوناک ئاماژەی بەوەکرد، ئیتر بەسە، بەریتانییەکان دەیانەوێت ئەم کێشەیە چارەسەرببێت، ئەوان ماندوو بوون لە قسەی بێکردار.
وتیشی، دەبێت دیاردەی کۆچ لەڕێی بەلەمەوە ڕابگرین، هەر کەس بەشێوەی نایاسایی بێت، دەستبەسەر دەکرێت و لێرە ناهێڵدرێت.
جەختی لەوەش کردەوە، یاساکە ڕوون و ئاشکرایە، تاکە ڕێگای هاتن بۆ بەریتانیا، ڕێگای یاسایی و سەلامەتییە.
بەگوێرەی بڕیارەکە نوێیەکەی بەریتانیا، مافی مانەوە نادرێتە ئەو کەسانەی بە بەلەمە کۆچ بۆ بەریتانیا دەکەن، دەسەڵاتیش دەدرێتە وەزارەتی ناوخۆ، تا هەموو ئەو کۆچبەرانە بۆ ڕواندا یان وڵاتانی خۆیان دیپۆرت بکاتەوە.