سەندیكای پزیشكان داوا لە ئەبوبەكر هەڵەدنی دەكات داوای لێبوردن بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەندیكای پزیشكانی كوردستان رایگەیاند لێدوانێكی پەرلەمانتار ئەبوبەكر هەڵەدنی لەبارەی دەستدرێژی سێكسی بۆسەر نەخۆشێك دەچێتە خانەی زیان گەیاندن بە كاری پزیشكیی و مەترسی بۆ سەر پزیشكان، بۆیە ئەگەر ئەو پەرلەمانتارە بە فەرمی داوای لێبوردن نەكات سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەن.

سەندیكای پزیشكانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئەنجامی بەدواداچونی لیژنەكەیانی لەبارەی لێدوانێكی ئەبوبەكر هەڵەدنی بڵاوكردەوە و رایگەیاند گەر ناوبراو داوای لێبوردن نەكات دەیدەنە دادگا.

بەهۆی لێدوانێكی پەرلەمانتار ئەبوبەكر هەڵەدنی كە پزیشكێكی تۆمەتبار كردبوو بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر نەخۆشێك، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكهێنرا، ئەمڕۆ لیژنەكە ئەنجامی بەدواداچوونەكانی ڕاگەیاند.

سەندیكای پزیشكانی كوردستان دەڵێت “ئەم لێدوانەی بەڕێز هەڵەدنیش دەچێتە خانەی زیان گەیاندن بە كاری پزیشكیی و مەترسی بۆ سەر پزیشكان. بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین كە وەكو سەندیكا سورین لەسەر ئەوەی كە پێویستە ئەم بەڕێزە بە فەرمی داوای لێبوردن لە پزیشكان بكات بە پێچەوانەوە كەیسەكە دەبەینە دادگا و بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵە ئەم پێشێلكاری وتەشهیرە دەكەین”.

دەشڵێت ” پزیشكان توێژێكی زۆر گرنگی كۆمەڵگان و سامانێكی نەتەوەیین ، پێویستە بەڕێزیان و هەمو لایەك خۆیان بە دوربگرن لە لێدوانی ناشرین و تەشهیر كردن بەم پیشەیە.”

رونیشیكردوەتەوە،” ئەبوبەكر هەڵەدنی سوربو لەسەر نەدركاندنی ناو و ناونیشانی ئەو كەسەی كە تۆمەتی خراوەتە پاڵ ئەوەش لەبەر ئەوەی وەك بەڕێزیان دەڵێت لەبەر دۆخی كۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی، لە هەمان كاتدا ئامادەیی خۆی نیشاندا كە داوای لێبوردن بكات لەهەر پزیشكێك كە پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ كرابێت لە ئەنجامی ئەم لێدوانەی.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا