وەزارەتی نەوتی عێراق و وزەی تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و وزەی تورکیا، لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.

لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی هەردوولادا ئاماژەبەوەکراوە، ڕێککەوتون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و دوای نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوت کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ی شوباتەوە زیانی بەرکەوتووە، “لە زووترین کاتدا زۆر گرنگە دەست بە هەناردەی نەوت بکرێت”.

هاوکات، هەردوولا جەختیان لە هاوکاری هاوبەش لە بوارەکانی وزە، نەوت، غاز و کارەبادا کردەوە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا 19مین کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئابوری تورکیا و عێراق لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا