پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دوا هۆشداری دەداتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و داوای لێدەکات ڕێگری بکات لە چوونە دەرەوەى دۆلار لە عێراقەوە بۆ وڵاتانى ناوچەکە.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا لە نامەیەکدا محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراقی ئاگادار کرووەتەوە ، ئه‌گه‌ر رێگری له چوونی دۆلار بۆ ئێران نه‌كات، ئه‌وا چاوه‌ڕوانی رووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی بێت.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردوە، چه‌ندین ساڵه له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئایینی و كۆمپانیای وه‌همییه‌وه دۆلار له عێراقه‌وه ده‌چێته توركیا و دواتر بۆ بریكاره‌كانیان له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست حه‌واڵه ده‌كرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئه‌مه جگه له‌وانه‌ی رۆژانه‌ی دۆلارێكی زۆر له بازاڕه‌كاندا ده‌كڕدرێت و به‌شێوازی جۆراوجۆر له خاڵه سنوورییه‌كانه‌وه ئاودیوی ئێرانی ده‌كه‌ن.