بەراورد بە ژنانی گەلانی دیکە ژنانی کورد ئازادتر بوون

لە سەردەمی پێش کۆڵۆنیالیزم، وا هەست دەکرێت بارودۆخی ژنانی کورد بە بەراورد بە ژنانی گەلانی دراوسێ باشتر بووە, لە زاری گەڕیدە و ڕۆژهەڵاتناسەکانەوە کە لەنوسینەکانیاندا باسیان لێوە کردووە و لە ئێستادا بۆ ئێمە دەبنە بەڵگەی ڕاستی و سروشتی ژیانی میللەتی کورد و توانا و لێهاتوویی، ژنی کورد وەکو مرۆڤێکی خاوەن کەسایەتی و بەتوانا لە ژیاندا باس دەکەن.

بۆ نمونە (پیێر پۆنافیدی) Pierre Ponafidine لە کێبەکەیدا سەبارەت بە ژنانی کورد نوسیوییەتی: “خێڵە کوردە جۆراوجۆرەکان زۆربەی کات شەڕدەکەن، کە زۆرتر هۆکاری شەڕەکانیان لەسەر ژنەکانە. کوردەکان سەربەخۆن، میوان دۆستن، ئازادیی خۆیان خۆش‌دەوێت و بڕوای تەواویان بە ‘نان و نمەک’ هەیە. سەربەستیی ژن لەلای ئەوان لە هەر تیرەیەکی دیکەی مسوڵمان زیاترە، و ڕوخساری خۆیان تەنانەت لەلای میوان و غەریبەش داناپۆشن. ئەوان قورستر لە وڵاتانی مسوڵمانی تر کاردەکەن. بە گشتی زۆر سیفەتی بەرچاویان هەیە کە فەزڵیان بەسەر عەرەبدا دەدات.”

 

یەکێکی تر لەو بەڵگانە؛ نوسینەکانی (ڕیچ)ـە کە گەڕیدەیەکی بریتانیایی بووە، لە کتێبەکەیدا سەبارەت بە ژنانی کورد ئاوا دەنوسێت: “پاشان دووبارە دەهۆڵ و زوڕنا، ئاوازی چۆپیەکەیان لێ‌دایەوە و پۆلێ لە ژنان، کە ژمارەیان سی ژن دەبوون، هاتنە حەوشەکەوە و دەستیان گرت و لەسەرخۆ و ڕێک‌وپێک هەڵ‌دەپەرین. ئەم ژنانە بەبێ ڕووبەند و بە گێزە و گوڵینکە و خشڵ و کراسی ئاوریشمی ئاڵ و واڵاوە، لەو پەری خۆگۆڕیندا بوون، لە ڕاستییشدا دیمەنێکی زۆر ڕەنگین بوو. بەڵکوو بەلای منەوە شتێکی تازە بوو، چونکە هێشتا لە خۆرهەڵاتدا ژنم نەدیوە – بەتایبەتی خانمەکانیان – بەو سەربەستییەوە بەبێ ڕووبەند، تێکەڵ بە پیاوان ببن، تەنانەت ژنانی عەرەبیش ئەوەندەی ئەمان، لەم مەیدانەدا سەربەست نین، چونکە ئەوان زۆرتر خۆیان دەپێچنەوە.”

ئامادەکردنی / هاوژین زیبا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا