داعش هێرشی کردە سەر خاڵە ئەمنیەکان

پۆێتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، هێرشێکی چەکدارانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.

سەرچاوەکە بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاندووە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر خاڵە ئەمنیەکان لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆتە هۆی مردنی دوو پۆلیس و بریندار بوونی ژمارەیەکی دیکە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی ڕەشاد لە ناوچەی ئەلمیقدادیە، هێرشەکەیان بووە هۆی مردن و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا