ئەمریکاو بەریتانیا سزای چەند کەسایەتی و دامەزراوەیەکی ئێران دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریکا و بەریتانیا لە بەرامبەر هێرشەکەی 13 نیسان بۆ سەر ئیسرائیل، سزای زیاتر بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێراندا دەسەپێنن و 16 کەسایەتی و دوو دامەزراوەی دیکەی ئەو وڵاتە دەخەنە لیستی سزاکانیانەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، 16 کەسایەتی و دوو دامەزراوەی ئێرانییان خستووەتە لیستی سزاکانەوە کە دەستیان لە دروستکردنی بزوێنەری ئەو درۆنانەدا هەبووە کە لە هێرشەکەی سەر ئیسرائیلدا بەکارهێنرابوون.

بەریتانیاش سزای بەسەر ژمارەیەک دامەزراوەی سەربازی و کەسایەتیی ئێراندا سەپاند کە رۆڵیان لە پیشەسازیی درۆن و بەرنامەی مووشەکی بالیستیی ئەو وڵاتەدا هەیە.

ئەو کەسایەتی و دامەزراوانەی کە ئەمریکا و بەریتانیا سزایان بەسەردا سەپاندوون، گەشتکردنیان بۆ هەردوو وڵاتەکە لێ قەدەغەدەکرێت، هەموو سامانێکیان لە بانکەکانی هەردوو وڵاتەکەدا سڕ دەکرێت و ناشتوانن مامەڵەی دارایی لەگەڵ هاووڵاتی و دامەزراوە ئەمریکی و بەریتانییەکاندا بکەن.

لە پاڵ ئەوانەی لە کەرتی درۆنی سەربازیدا سزادراون، پێنج کۆمپانیای دیکەش کە کەرەستەیان بۆ کۆمپانیای ئاسنی خوزستان دابینکردووە، خراونەتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا