سێ‌ باندی فرۆشتنی ئامێری قۆپیكردن دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ماوەی كەمتر لە 48 كاتژمێردا، دەستگیركردنی ( 3 ) باندی فرۆشتنی ئامێرەكانی قۆپیكردن ڕادەگەیەنێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی / ناوشار، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، سێ باندی شەش كەسی فرۆشتنی ئامێرەكانی قۆپیكردن و فریودانی خوێندكارانی دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، دوای بەدواداچوون و چاودێری ووردی هێزەكانی دەزگای ئاسایش بۆ دەستكەوتنی زانیاری لەسەر فرۆشتنی ئامێرەكانی قۆپیكردن و فریودانی خوێندكاران لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە، شوێنی ئەو كەسانە دەستنیشانكرا و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش و لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ، توانرا سەرجەم ئەندامانی باندەكە دەستگیربكرێن و ڕوبەڕووی دادگا بكرێنەوە و دەستبگیرێت بەسەر چەند ئامێر و كەرەستەیەكی قۆپیكردن كە بریتین لە :

_ ئامێری ( بێسیم ) بۆ پەیوەندیكردن ، بەچەند شێوازێك كە لە پێڵاو و جلی ژێرەوەی پیاوان و ژناندا شاردرابونەوە .

_ بیستۆك ( سەماعە )ی قۆپیكردن .

_ ماستەركارتی قۆپیكردن .

_ قەڵەم جافی قۆپیكردن .

_ دروستكردنی پرسیارەكانی كۆتایی پۆلی ( 12 ) بە شێوەی تەزویر (ساختە) بۆ فریودان .

ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتباران پێكهاتوون لە ( أ ، ف ، ح )، ( ب ، ع ، س )، ( ئ ، ن ع )، (ئ، ع ، ح)، ( ك ، ئ ، م )، ( ن ، م ، م ) كە تەمەنیان لە نێوان 19 بۆ 23 ساڵە و دانیشتوی هەرێمی كوردستانن ، ویستویانە لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە ، بە فرۆشتنی ئۆنلاین ئامێرەكانیان ساغبكەنەوە .

هێما بەوەشكراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەداتە خوێندكاران ، لە پێناو چەسپاندنی یاسا ، ڕوبەڕووی هەر كارێكی نایاسایی دەبێتەوە و داواكارە لە خوێندكاران هۆشیاربن و فریو نەدرێن بەو دەنگۆیانەی باس لە فرۆشتنی پرسیار دەكەن ، هەروەها بەدووربن لە بەكارهێنانی ئامێرەكانی غەشكردن ، لە پێناو ئەنجامدانی تاقیكردنەوەیەكی ئارام و سەركەوتوو .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا