پەرلەمانی توركیا مۆڵەتی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەعێراق و سوریا درێژ كردەوە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانی توركیا مۆڵەتی بەكارهێنانی هێزی چەكداری وڵاتەكەی لە هەریەكە لە وڵاتانی سوریا و عێراق بۆ ماوەی یەك ساڵ درێژ كردەوە.

میدیاكانی دەوڵەتی توركیا بڵاویانكردەوە، بڕیارەكەی پەرلەمانی توركیا بە ئامانجی نەهێشتنی هێرشەكانە بۆ سەر ئەنقەرە، بۆیە بڕیاری درێژكردنەوەی نێردەی هێزە چەكدارەكانیان بۆ سوریا و عێراق بۆ ماوەی یەك ساڵ پەسەندكردووە.

هاوكات رۆژی شەشی ئەم مانگەش پەرلەمانی توركیا درێژكردنەوەی ئەو فەرمانەی پەسەند كرد بۆ بەشداریكردن لە ئەركی یوئێن و ئۆپەراسیۆنەكانی لە مالی و كۆماری ئەفریقای ناوەڕاست بۆ ماوەی ساڵێكی دیكە.

لە دووی ئابی ساڵی 2016 پەرلەمانی توركیا دەسەڵاتی بەشداریكردنی سوپای وڵاتەكەی لە ئۆپرسیۆنەكان لە ولاتانی دیكە بۆ پاراستنی وڵاتەكەی دایە حكومەت و ساڵانەش مۆڵەتی ئەو ئۆپرسیۆنانە درێژدەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا