پەرلەمانی ئەوروپا داوای لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی توركیا لە سوریا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

68 ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، داوای لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاریی دەكەن لەسەر تاوان و پێشێلكارییەكانی توركیا و چەكدارەكانی نزیك لە توركیا لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

لە یاداشتێكدا ئەو پەرلەمانتارانە داوایان لە سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا كردووە لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستاندا دیالۆگ بكات و واز لە پشتیوانییكردنی ئەو كەسانە بهێنێت كە لەوێ تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، هەروەها داوای پێكهێنانی شاندێكیان كردووە بۆ سەردانی باكوری سوریا و كۆكردنەوەی زانیاریی لەسەر دۆخی ناوچەكانی ئێستا و پێشووی خۆبەڕێوبەریی، لە هەمان كاتدا كۆمسیۆنی ئەوروپاش لە توركیا، گروپەكانی سەر بە توركیای بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و تاوانی جەنگ تۆمەتبار كردووە.

لە نامەكەی پەرلەمانتارانی ئەوروپا بۆ سەرۆكی پەرلەمان، داوایان لە حكومەتی توركیا كردووە پشتگیریی سیاسی و ئابووریی و سەربازیی بۆ هەموو ئەو گروپانە بوەستێنێت، كە لە ڕاپۆرتی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكاندا تۆمار كراوە.

هەروەها كۆمسیۆنی لێكۆڵینەوە لە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆی دەركەوتووە، كە گروپە بەكرێگیراوەكانی توركیا، “تاڵانی ڕێكخراو، دەستدرێژی سێكسیی، زەوتكردنی موڵك و ماڵی بەربڵاو و پێشێلكارییان بەرامبەر ئازادییەكان ئەنجامداوە”.

 

لە نامەكەدا ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا تێبینیان كردووە،” قوربانییەكان زۆرینەیان كوردبوون و لەو كردەوە دڕندانانە هەڵهاتوون، لە ئێستاشدا لە ناوچەكانی خۆبەڕێوەبەریی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریان”.

هەر لە نامەكەدا داوا لە سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا كراوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی سیاسیی خۆبەڕێوەبەریی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بكات، هەروەها لەگەڵ ئەو كەسانەدا گفتوگۆ بكات كە لە ژێر داگیركاریی دەوڵەتی توركیادا لە ناوچەكانیان هەڵاتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا