تەندروستی جیهانی زیاتر لە 900 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی جگەری تۆمار کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوە کردەوە، توشبوونی 920 حاڵەتی ڤایرۆسی جگەری لە 33 وڵات تۆمار کرد.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشدا، نیوەی توشبووان لە ئەوروپان، 267 حاڵەت لە بەریتانیا تۆمار کراوە، بەڵام لە ئێستادا تەنها 3 حاڵەت لە ئەمریکا تۆمارکراوە.

ڕوونیشیان کردەوە، بەپێی وتەی بەرپرسانی تەندروستی لەسەر ئاستی جیهان لێکۆڵینەوە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە دەکەن بە تایبەت لە ئێستادا کە توشی منداڵان بووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ڕۆیتەر بڵاوی کردۆتەوە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا سەرەتا لە بەریتانیاوە سەری هەڵداوە.

ڤایرۆسەکە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی جگەر، نیشانەکانیشی بریتین لە هەستکردن بە دڵ تێکەڵهاتن هەروەها ئزاری ناوسک، سکچوون و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، هەروەها وشک بوونەوەو زەردهەڵگەڕانی پێست و چاو تۆخبوونەوەی ڕەنگی میز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا