بەدواداچوون بۆ كێشەی پرۆژەی ساردكەرەوەی سلێمانی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون بۆ كێشەی گۆڕینی پرۆژەی ساردكەرەوەی سلێمانی بۆ عەلوە دەكات كە خاوەنی پرۆژەكە دەیەوێت بیكاتە عەلوەیەكی نوێ.

خەدیجە عەبدولجەبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، نوسراویان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە و داوای وەڵامیان لێكردون تابزانن ئایا پرۆژەی دروستكردنی گەنجینەی ئاسایی و ساردكەرەوەی سەوزەو میوەی هوانە، سارد كەرەوە و گەنجینەیەكی ئاساییە یان عەلوەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، شارەوانی و وەبەرهێنان و كشتوكاڵ و تەندروستی و ژینگە وەڵامی نوسراوەكەیان داونەتەوە كە ئەو پرۆژەیە بۆ ساردكەرەوە و گەنجینەیە نەك، عەلوە، “ئەگەر پێویست بكات داواكاری گشتی لە كێشەكە ئاگاداردەكەینەوە”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر خاوەنی ئەو پرۆژەیەی هوانە هەڕەشەی لەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردبوو ئەگەر هاتوو رێگری بكەن لەوەی پرۆژەكەی بكاتە عەلوە، هاوكات دروستكرنی عەلوەیەكی نوێ لە نزیك عەلوەی رۆژهەڵاتی سلێمانی نیگەرانی دوكاندار و فرۆشیارەكانی عەلوەی سلێمانی لێكەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا