پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە31ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كه به‌ئوتۆمبێل هاوڵاتییەکی شێلابوو پاشان هه‌ڵاتبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاری گه‌یشته ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس كه تۆمه‌تبارێك به‌ئوتۆمبێل هاوڵاتییه‌كی شێلاوە و پاشان شۆفێره‌كه‌ی بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر و له‌ژێر فشاری هێزه‌كانی پۆلیسدا، تۆمه‌تبار ناچاركرا خۆی ڕاده‌ست بکات و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیرکرا، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێلی تۆمه‌تباردا.
ڕوونیکردەوە، تۆمەتبار (ب، س، ح) له‌دایكبووی2002 پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و به‌پێی مادده‌ی (31/406) ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.