رووسیا: ئۆكرانیا هیچ ئاماژەیەكی بۆ دانوستانی ئاشتی نیشان نەداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یاریدەدەری سەرۆك كۆماری روسیا یوری ئوشاكۆڤ رایگەیاند، هیچ ئاماژەیەك لە ئۆكرانیاوە سەبارەت بەئامادەیی بۆ دانوستانی ئاشتی لەگەڵ روسیا نیشان نەدراوە.

یاریدەدەری سەرۆك كۆماری روسیا لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی یەكەمی تەلەفزیۆنی روسیا رایگەیاند: دانوستان لەنێوان دوو لایەن بەڕێوەدەچێت، بەڵام تائێستا هیچ ئاماژەیەك لە لایەنی بەرامبەرەوە سەبارەت بەئەگەری دانوستانەكان بەدەست نەهاتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا كە پێش چاوپێكەوتنی ڤلادیمێر پوتین سەرۆك كۆماری ڕوسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە سوچی سەردانی ئۆكرانیای كرد، هیچ پەیامێكی نەگەیاندووە لەبارەی ئاشتی و دانوستانەوە.

پێشتر ڤۆڵۆدمیر زیلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاندبوو، وڵاتەكەی ڕەتیدەكاتەوە هیچ دانوستانێك لەگەڵ روسیا لەسەر یەكلاییكردنەوەی جەنگەكە ئەنجامبدات، تەنها ئەوكاتە نەبێت كە هێزەكانی روسیا بەتەواوی لەخاك و ناوچە جیاجیاكانی ئۆكرانیا بكشێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا