پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە25ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی تاوانی ڕێکخراوی عێراق ئاشکرایکرد، بەمەبەستی سنوردارکردنی دیاردەی قۆرخکاری دۆلار، دەرۆزەکردن و بازرگانیکردن بە مرۆڤ، لەماوەی رابردوو هەڵمەتی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.
حسێن تەمیمی، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی تاوانی ڕێکخراو بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەکانی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراوی پارێزگاکان هەڵمەتێکیان بۆ سنوردارکردنی دیاردەی دەرۆزەکردن ئەنجامدا، لەم مانگەدا 25 کەس بەتۆمەتی یاریکردن بە نرخی دۆلار دەستگیرکراون”.
ڕوونیکردەوە، بەبەردەوامی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی بەدواداچوون بۆ دیاردەی دەرۆزەکردن دەکات و هەڵدەستن بە دەستگیرکردنیان، کە لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراق بڵاوبووەتەوە.
جەختیکردەوە، لەماوەی مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 115 دەرۆزەکەری عەرەب و ئاسایی بەتەمەنی جیاواز دەستگیرکراون، هەروەها هەڵمەتەکانی تایبەت بە بەدواداچوونی نوسینگەکانی دەڵاڵی و دۆسیەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بەردەوامە و لەم مانگەدا 25 کەسیان بەتۆمەتی یاریکردن بە نرخ و قۆرخکاری دۆلار دەستگیرکردووە.