سوپای عێراق ژمارەیەك مۆڵگەو خەندەقی داعش لەناو دەبات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، هێزەكانی سوپای عێراق لەناوچەی پەڵكانەی رۆژهەڵاتی قەزای خورماتو، پێنج مۆڵگەی داعش و چەند خەندەقێكیان خاپوور كردووەو لەناویان بردوون.

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق راشیگەیاندووە، ئەو پاشماوەی چەك و تەقەمەنیانەی تیرۆرستانی داعش  كە لە ناو ئەو مۆڵگەو خەندەقانەدا بوون لەناوبراون.

هەرچەندە سوپای عێراق رۆژانە ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدات و حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقیش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایە ژمارەیەك ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان دروست كردووە بۆ لەناوبردنی چەكدارانی داعش، بەڵام تیرۆرستان بەردەوام چالاكی ئەنجام دەدەن و پەلاماری هێزە ئەمنییەكان وهاوڵاتیانی مەدەنی دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا