تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو باران بارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو شەپۆلی باران بارینەی رووی لە هەرێم كردووە تاوەكو سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەخایەنێت.

فازيل ئیبراهیم بەرێوبەری گشتی كەشناسی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، شەپۆلی باران بارین تاچەند رۆژێكی دیكە بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەكرێت تا رۆژی شەمە بخایەنێت، بۆ بەیانیش كە دەكاتە 18ی شوبات ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە چالاكتر دەبێتەوە و بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكە دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێژەی باران بارین بەشێوەیەكی گشتی بەراورد بە ساڵی رابردو كەمترە، تا ئێستا لە هەولێر تەنها 124 ملیم باران باریووە، بەڵام ساڵی رابردو 190 ملیم باری بوو، هاوكات لە سلێمانیش لەمساڵدا ٣٣٣ ملم باران باریووە، بەڵام ساڵی پێشوو تا ئەم بەروارە 375 ملیم باری بوو.

وتیشی، “جارێ زووە باسی وشكە ساڵی بكەین، چونكە كاتی زۆر بۆ باران بارین ماوە، جیاوازی وەرزی ئەمساڵمان ئەوەبوو كە باران بارین دواكەوت بۆیە رێژەكەی كەمترە بەراورد بە ساڵی رابردوو”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا