یەكێتی زانایان : پێویستە ئایینی ئیسلام سەرچاوەی سەرەكی دەستوور بێت

پۆڵەتیك پرێس

یەكێتی زانایان لەبارەی هەنگاوەكانی نووسینەوەی دەستوورەوە، پێشنیارەكانی خۆیان دایە پەرلەمانی كوردستان و داوایانكرد ئایینی ئیسلام وەك ئایینی فەرمی و سەرچاوەی سەرەكی یاسادانان بێتە هەژماركردن.

رۆژی دووشەممە، 7ی حوزەیران شاندێكی باڵای مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان، بە ئامانجی گەیاندنی پرۆژە پێشنیاری یەكێتی زانایان تایبەت بە پێگەی ئایین و ئەو بابەت و ماددانەی رەهەندی ئایینیان هەیە لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێم سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كردو لەگەڵ هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانكۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا یەكێتی زانایان هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەو پرسانەی رەهەندی ئایینیان هەیە لەناو دەستوور كردو دەربڕی و رایگەیاند: یەكێتی زانایان پاڵپشتە بۆ هەنگاوەكانی دەستووری هەرێم و پەرلەمانی كوردستان، بەڵام گرنگە ئەو دەستوورە تایبەتمەندی كۆمەڵگەی كوردستان لەبەر چاو بگرێت بەتایبەت پێگەی ئیسلام لەناو دەستوور، كە زۆر گرنگە وەك ئایینی فەرمی و سەرچاوەی سەرەكی یاسادانان بێتە هەژمار كردن.

ئەوەشخراوەتە روو، زانایانی ئایینی لە كوردستان بە بایەخەوە لە دەستوورو مەسەلەی ماف و ئازادییەكان و مافی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تر دەڕوانن، بەڵام رەچاوكردنی تایبەتمەندی زۆرینە گرنگ و پێویستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا