خامنەیی داوایەک ئاراستەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، ئێران داوای کردووە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەردەوام بێت لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ تاران.

عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ زانایانی ئەتۆمی ئاماژەی بەوەکرد، “هەماهەنگیکردن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە چوارچێوەی رێوشوێنی گەرەنتییەکان، پێویستە بەردەوامبێت”.

جەختی لەوەش کردەوە، ژێرخانی ئێستای پیشەسازی ئەتۆمی نابێت دەستی لێبدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، “نابێت رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران خۆی بەدەست فشاری بانگەشەی بێبنەما و داواکارییە هەراسانکەرەکانەوە بدات”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا