پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان هێرشێكى توند ده‌كاته سه‌ر توركمانه‌كان و ده‌ڵێت، بێشه‌رمانه باسى یه‌كێتى ده‌كه‌ن، تێناگه‌ن كه بابه‌تى كۆتا له بنه‌ڕه‌تدا پێشنیارى ره‌وانشاد مام جه‌لاله.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ده‌ڵێت، توركمانه‌كان له‌م دواییانه بوونه‌ته ئه‌ڵقه له‌گوێى رێكخراوى تر‌و زۆر بێشه‌رمانه باسى یه‌كێتى ده‌كه‌ن، تێشناگه‌ن بابه‌تى كۆتا له بنه‌ڕه‌تدا پێشنیارى ره‌وانشاد مام جه‌لاله، ئه‌و پێى وابوو ده‌بێت ئێمه له‌پرسى پشتیوانیكردن له پێكهاته‌كان و كه‌مایه‌تییه‌كان به‌زیاده‌وه هه‌قیان بده‌ینێ، بۆئه‌وه‌ى هاوسه‌نگییه‌ك دروست ببێت كه له‌رووى ده‌رونیه‌وه‌هه‌ست به كه‌مى نه‌كه‌ن.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ده‌شڵێت، ئه‌زانن یه‌كه‌م قوتابخانه‌ى توركمان له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكوه‌زیرانێكى یه‌كێتى كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى بوو دروستكرا. ئه‌و كاته خه‌ڵكى تر دژى قوتابخانه‌ى توركمان بوو، دژى بوونى كۆتابوو.
روونیشیده‌كاته‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ كۆتا نه‌بووین به‌و مه‌فهومه‌ى كۆتا ببێته دارده‌ست بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان.