پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، دڵمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریایە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، دڵمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریایە و هاوبەشی ئەم خەم و ئازارە دڵتەزێنەین.
وتیشی، “نزا بۆ چاکبوونەوەی بریندارەکان دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین ئارامی و سەلامەتی بەهەموو لایەک ببەخشێت”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چەند بومەلەرزەیەکی بەهێز شار و ناوچە جیاجیاکانی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و تا ئێستاش زیاد لە 1000 کەس بوونەتە قوربانی.