پۆڵەتیک پرێس
کەریم محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی سادیقون لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ترس هەیە چەکدارانی داعش فڕۆکەی چێندراوی بێفڕۆکەوان بەمەبەستی بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان بەکاربهێنن.
کەریم محەمەد بەمیدیاکانی عێراقی راگەیاند، “تیرۆر بەشێوازە چەپەڵەکانییەوە دەتوانێت هەر ئامرازێک لەدژی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەکاربهێنێت، یەکێک لەشێوازەکانیش بەکارهێنانی فڕۆکەی چێندراوی بێفڕۆکەوانە کە هاوڵاتیان و بارەگاکانی عێراق دەکاتەئامانج”.
بەپێی قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە، چەند کۆمەڵەیەکی چەکداری هەن کە هەڵدەستن بە بەئامانجگرتنی ناوچە و بارەگا سەربازییەکانی عێراق تا هێزە ئەمریکییەکان هانبدەن وەڵامی هێزەکانی بەرگری و سەرکردایەتی حەشدی شەعبی بدەنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەیانی رۆژی شەممە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار لەڕێی فڕۆکەیەکی چێندراوی بێفڕۆکەوانەوە کرایەئامانج.