ماكرۆن داوای كۆبوونەوەی دەستبەجێی ئەنجومەنی بەرگری فەرەنسا دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆشكی ئێلیزێ رایگەیاند، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی وڵاتەكەیان داوای لە ئەنجومەنی بەرگری فەرەنسا كردووە، هەر ئەمشەو لەبارەی گرژییەكانی ئۆكرانیا كۆببنەوە.

ئەم كۆبوونەوەیەش هاوكاتە لەگەڵ راگەیەندراوەكەی كرملین، كە رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە، پوتین بە ئیمانوێل ماكرۆن، هاوتا فەرەنسییەكەی و ئۆلاف شۆڵتس، راوێژكاری ئەڵمانیای راگەیاندووە، مەرسوومی داننان بە سەربەخۆیی هەردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسك واژۆ دەكات.

راگەیەندراوەكەی كۆشكی كرملین دوابەدوای كۆبوونەوەیەكی ڤلادیمیر پوتین هات لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیاو لە كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی ئەنجومەن هەڵوێستی خۆیان لەبارەی پرسی هەردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسكیان بە سەرۆكی وڵاتەكەیان راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا