ماكرۆن: كێشەمان لەگەڵ هیچ ئاینێكدا نییە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند، هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ هیچ ئاینێكدا نییە و مسوڵمانانیش دەتوانن بە ئازادانە پەیڕەوی بیروباوەڕ و ئاینەكەی خۆیان بكەن.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فڕەنسا ڕایگەیاند، رێگا بەهیچ كەسێك نادەن بەناوی ئایینەوە یاساكانی وڵات پێشێل بكات، مسوڵمانانیش بەهەمان شێوەی نوێنەرانی كۆمەڵگاكانی دیكە دەتوانن بە ئازادیی پەیڕەوی ئایینەكەیان بكەن.

راشیگەیاند، وڵاتەكەی لە ئاستی یاساداناندا رێگە بەهیچ جۆرە رەگەزپەرستیەك نادات، “لە هەستی موسڵمانان تێدەگەم، بەڵام ڕۆڵی ئێمە بۆ پاراستنی مافەكانە، لەوانەش مافی گەلی فەڕەنسا بۆ ئازادی ڕادەربڕین”.

لەماوەی رابردودا كوشتنی مامۆستایەكی زانكۆ كە پێشتر كاریكاتێری پەیامبەری ئیسلامی بڵاوكردبووە، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوخۆو دەرەوەی فەڕەنسا دروستكرد.

دوای رووداوەكەش ئیمانیۆل ماكرۆن رایگەیاند، فەڕەنسا ئاڵای بڵندی عەلمانییەت هەڵدەكات و واز لە وێنەی كاریكاتێر ناهێنێت تەنانەت ئەگەر هەندێك كەسیش پێی بێزار ببن.

وتەكانی ماكرۆنیش كاردانەوەی هاوڵاتیانی چەند وڵاتێكی لێكەوتەوەو بەسوكایەتیكردن بە ئاینەكەیان لە قەڵەمیاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا