مامۆستایەكی زانكۆ: سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی شەخسی بوو

پۆڵەتیك پرێس:

كاردانەوەكانی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا و دیداری لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بەردەوامن، مامۆستایەكی زانكۆش دەڵێت: سەردانەكەی شەخسی بووە، نەك سەرۆكی هەرێم.

كامەران مەنتك، مامۆستای زانكۆ و شارەزای سیاسەتی نێودەوڵەتی لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ پۆلەتیك پرێس كە ئەمڕۆ دەقەكەی بڵاودەكرێتەوە، دەڵێت: ئەوە سەردانی سەركردەیەكی كورد نەبووە، ڕاستە بە سیفەتی سەرۆكی هەرێم چووە بۆ توركیا، بەڵام تەنها وەكو كەسایەتییەك سەردانەكەی كرد كە نزیكە لە توركیا، ئەگەر تەماشای تیمەكەی بكەی كە لەگەڵیدا بوو تەنانەت نوێنەرایەتی هەموو پارتیش ناكات.

وتیشی: كاتی سەردانەكەش كاریگەرییەكی نێگەتیڤانەی هەبوو، یەكەم دەرهاویشتەی ئەوەبوو، سەردانی شاندی هەرێمی بۆ بەغدا دواخست، كە دەبوو هەردوولا بۆ چارەسەری كێشەكان كۆببنەوە.

لەبارەی كۆبوونەوەی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا و نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا، كامەران مەنتك دەڵێت: بەڕاستی كۆبوونەوەی ئەمجارە لە كۆبوونەوەكانی پێشوو جیاواز بوو، ئەگەر تەماشا بكەی كۆبوونەوەكانی پێشووتر هەمیشە سەرۆكەكانی فەڕەنسا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەهاتنە هەولێر، ئەمجارە نەهاتن و لە بەغدا لەگەڵ كوردەكان كۆبوونەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە فەڕەنسا لە ئێستادا لەگەڵ بەهێزكردنەوە و مەركەزیەتن لە عێراق و لەگەڵ ئەو سیناریۆیە نین کە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش بەشی دەڤەری زەرد بدەنە پاڵ تورکیا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی ناكرێت ئەو پرسانە لە یەك ئاڕاستەوە بخوێنرێنەوە، بەڵام ئەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ماكرۆن، نەبوونی ستراتیژیەكی ڕوونی سەركردایەتی كوردە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا