ماكرۆن و بایدن كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا و ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و بڕیاریاندا كە لەمانگی داهاتوو لە ئەوروپا كۆببنەوە.

كۆشكی سپی، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هەردوو سەرۆك ماكرۆن و بایدن رێكەوتن كە كۆنتڕۆڵی پەیوەندییەكانی نێوان پاریس و واشنتن بكەن، دوای ئەوەی رێكەوتنی نێوانی (ئوستراڵیا و ئەمەریكا و بەریتانیا) بۆ فرۆشتنی كەشتیگەلی ناووكی و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی فەرەنسا لەگەڵ واشنتن، فەرەنسای نیگەران كرد.

كۆشكی سپی راشیگەیاند، هەردوو سەرۆكی ئەمەریكا و فەرەنسا رێكەوتن لە سەر بەردەوامبوونی گفتوگۆكانی نێوانیان، بەتایبەت ئەو پرسانەی كە لای فەرەنسا گرنگە، بایدن بۆ ئەمە هەموو ئامادەییەكی واشنتنی نیشاندا.

داڕشتنەوەی پەیوەندییە ئەمنی و سەربازییەكانی نێوان (واشنتن و لەندەن و كانبێرا)، بووە هۆكاری نیگەرانبوونی هاوپەیمانە كۆنە ئەوروپاییەكان و چین.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا و بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و سكۆت مۆریسنی سەرۆك وەزیرانی ئوستراڵی، هاوپەیمانێتی تازەیان لە جیهان راگەیاند، ئەمەش هەنگاوێكە بۆ راگرتنی هەژموونی چینی، جیا لەوەش هاوپەیمانێتییە سەربازییەكانیش لە جیهان دووبارە دادەڕێژرێنەوە.

جان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئەو رێكەوتنە تازەیەی بە بڕیارێكی خراپ وەسفكرد و رایگەیاند، ئەوە چەقۆیەكە و لەپشتەوە لێماندرا، بۆیە هەست بە تووڕەبوون دەكەین، چونكە ناكرێ ئەم شتانە لە نێوان هاوپەیمانان روو بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا