لوتكەی جەددە دەستی بە كارەكانی كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لوتكەی ئەنجومەنی هاریكاری وڵاتانی كەنداو بۆ ئاسایش و پەرەپێدان لە جەددەی سعودیە بە بەشداری جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بەڕێوەچوو.

جگە لە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، هەریەك لە وڵاتانی عێراق و ئوردن و میسریش بەشداری لوتكەی ئەنجومەنی هاریكاری وڵاتانی كەنداو بوون لە سعودیە.

محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە لە لوتكەی جەددە بۆ ئاسایش و وەبەرهێنان رایگەیاند، دوارۆژی وزە پێویستی بە تێڕوانینێكی باش و ورد هەیە، داوا لە ئێران دەكەن هاوكاری وڵاتانی ناوچەكە بێت و دەست لە كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەكە وەرنەدات.

هاوكات جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێكدا رایگەیاند، ناوچەكە بەجێناهێڵین و دەمێنینەوە، رێگە بەهیچ وڵاتێكیش نادەن هەژموونی خۆی بەسەر وڵاتانی تردا بسەپێنێت.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، هیوادارن ئەو لوتكەیە ببێتە مایەی پێشكەوتنی ناوچەكە.

وتیشی، عێراق هەمیشە رۆڵی سەرەكی بینیووە لە بەگژداچوونەوەی تیرۆر، لەئێستاشدا رێگەیەكی دووریان لە پێشە بۆ بنەبڕكردنی تیرۆر، هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، دوای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاستەنگی گەورەیان رووبەڕوو بووەتەوە، بۆیە قەیرانەكان وا دەخوازن هەمووان پێكەوە رووبەڕوویان ببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا