ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ بایدن هەڵدەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەرباری داوا یاساییەکانی دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تیمەکەی ئاگادارکردەوە لە قۆناغی رادەستکردنی دەسەڵاتدا هەموو هاوکارییەکی پێویست پێشکەشی جۆ بایدن بکەن.

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند، ئیمیڵی مێرفی سەرۆکی ئیدارەی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی ئەمریکا رادەسپێرێت بە هەموو ئەو ئەرکانە هەستێت کە پەیوەستن بە قۆناغی رادەستکردنی دەسەڵات بەشێوەیەکی فەرمی.

ترەمپ وتیشی: دەمەوێت سوپاسی ئیمیڵی مێرفی لە ئیدارەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بکەم لەپای دڵسۆزییەکانی بۆ ئەمریکا کە چەندین جار رووبەڕووی بێزارکردن و هەڕەشە و خراپ مامەڵەکردن بووەتەوە.

باسی لەوەش کرد، دڵنیایە لەوەی سەردەکەون، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی ئەمریکا، ئیمیڵی و تیمەکەی راسپارد هەموو پرۆتۆکۆلە بنچینەییەکانی رادەستکردنی دەسەڵات بۆ جۆ بایدن جێبەجێ بکەن.

لایخۆیەوە ئیدارەی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی ئەمریکا بەفەرمی جۆ بایدنی ئاگادار کردەوە لەوەی هەموو رێکارە یاساییەکانی قۆناغی رادەستکردنی دەسەڵات جێبەجێ دەکات ئەوەش بەو مانایە دێت لە کۆتاییدا دۆناڵد ترەمپ دانیناوە بە بردنەوەی بایدندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا