ترەمپ دووبارە رەخنە دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گەورەترین ساختەکاری بوون لە مێژووی ئەمریکادا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دان بە شکستەکەیدا نانێت سەرباری ئەوەی تەنیا مانگێک ماوە لەبەردەم جێهێشتنی کۆشکی سپیدا کەچی لە نوێترین تویتدا دووبارە باسی لەوە کرد، ساختەکاری ئەمجارەی هەڵبژاردنەکان گەورەترین ساختەکاری بوون لە مێژووی ئەمریکادا.

ئەم تویتەی ترەمپ دوای قسەی کایلی ماکنانی وتەبێژی کۆشکی سپی دێت، لەدوای ئەوەی رایگەیاند، ترەمپ بەردەوامە لە تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان سەرباری ئەوەی جۆ بایدن بە فەرمی لەلایەن ئەنجومەنی هەڵبژاردنەکانیشەوە بووە براوە.

هەفتەی رابردوو، بە دەنگی زۆرینەی ئەنجومەنی هەڵبژاردنەکان، جۆ بایدن بە فەرمی وەک سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا دیاریکرا و بڕیارە مانگی داهاتوو بەشێوەیەکی فەرمی دەست بەکاربێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا