پۆڵه‌تیك پرێس:
جۆ بایدن، كاندیدی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ناوی ئه‌ندامانی ئداره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، كه دیارترینیان ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه.
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه بایدن ناوی شه‌ش كه‌سی وه‌ك ئه‌ندامانی ئیداره‌كه‌ی بۆ پۆسته باڵاكان ڕاگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە
ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی
ئەڤریل هەینیس، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی
جەیک سوڵیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی
لیندا تۆماس گرین فییڵد، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان
جۆن کێری، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەشوهەوا
ڕاگه‌یاندنی ناوی ئه‌ندامانی ئیداره‌كه‌ی بایدن له‌كاتێكدایه، تا ئێستا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دانی به‌شكستی خۆی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا نه‌ناوه.