مەسرور بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا بارودۆخی عێراق و هەرێم تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی حكومەتی هەرێم و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق بارودۆخی هەرێم و گۆڕانكارییەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراقیان تاوتوێكرد.

رۆژی سێشەممە 11_10_2022، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئێریك شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان ئامادەبوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و فەرەنسا و دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەكانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی و پێكهینانی حكومەتی نوێی عێراق كرا.

بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تەرخانكرا بۆ قسەكردن لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە و چارەسەركردنی كێشەكان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەكتێگەیشتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا