پووتین و ماكرۆن دەربارەی رەوشی ئۆكرانياگفتوگۆیانكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا بە تەلەفۆن قسەیانكرد، لەبارەی هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆكرانیا، پووتین وتوویەتی دەبێت بە ئامانجەكانیان بگەن، جا بە شەڕ بێت یان گفتوگۆ.

دوابەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە، كۆشكی ئیلیزێ رایگەیاند، پووتین ئەوەی بە سەرۆكی فەرەنسا وتووە كە بەدوای ئەوەوە نییە هێرش بكاتە سەر وێستگە ئەتۆمییەكانی ئۆكرانیا.
كۆشكی ئێلیزێ ئاماژەی بەوەشكردووە كە سەرۆكی فەرەنسا و سەرۆكی رووسیا زیاتر لە كاتژمێرێك و 45 خولەك بە تەلەفۆن قسەیان كردووە.

سەبارەت بە دانووستان و ئاگربەستیش، لە وەڵامی داواكاری سەرۆكی فەرەنسادا، پووتین رایگەیاندووە، رووسیا یەك مەرجی هەیە بۆ راگرتنی شەڕ و دەستپێكردنی دانووستان، ئەویش ئەوەیە، ئۆكرانیا هەموو داواكارییەكانی رووسیا بە بێ هیچ مەرجێكی پێشوەخت قبووڵ بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا