فەرەنسا جەخت لە گرنگی پێكهێنانی حكومەتی نوێی لوبنان دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، تا حكومەت پێكنەهێنرێت هیچ وڵاتێك ئامادە نییە پشتیوانی دارایی لوبنان بكات.

ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، هیچ رێوشوێنێك لەژێر نەخشەڕێگای پێشنیاركراوی فەرەنسادا جێبەجێنەكراوە و وڵاتانیش تا حكومەتی نوێ لەو وڵاتە پێكنەهێنرێت ئەوا هاوكاری لوبنان ناكەن.

هاوكات بەرپرسانی فەرەنسا باس لەوە دەكەن، وڵاتە زلهێزە جیهانیەكان بەردەوام دەبن لە فشار خستنە سەر چینی سیاسی لە لوبنان ئەوەش بۆ جێبەجێكردنی ئەو چاكسازیانەی كە پێویستە بۆ دەربازبونی وڵات لەوقەیرانە سیاسی و ئابوریەی پێیدا تێپەڕدەبێت.

دوای روداوی تەقینەوەكەی بەیروت، ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا دوجار سەردانی لوبنانی كرد و جەختی لە زوو پێكهێنانی حكومەت كردەوە، بەڵام بەهۆی فشاری خۆپیشاندانی خەڵكی وڵاتەكەوە حكومەتی پێشوی لوبنان كە حەسەن دیاب سەرۆكایەتی دەكرد لە رۆژی 10ی ئابی ئەمساڵ دەستیلەكاركێشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا