فەرەنسا رێوشوێنی توندتر دەگرێتەبەر

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، 100 هەزار پۆلیسی وڵاتەكەی لە ئامادەباشیدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی توندوتیژی كە لە وڵاتەكەیاندا رووبدات.

جێراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا رایگەیاند، وڵاتەكەی لە دۆخی شەڕدایە و هەموو ناوچەیەكی وڵاتەكەی ئەگەری ئەوەی هەیە هێرشی بكرێتە سەر.

ئاماژەی بەوەشكردووەن بۆ رێگریكردن لەو هێرشانە 100 هەزار كەس لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی دیكەی وڵاتەكەی لەحاڵەتی ئامادەباشیدان و لەناوچە جیاوازەكان بڵاوەیان پێكراوە.

ئەم لێدوانانەی دوای ئەوە هات لە چەند رۆژی رابردودا فەڕەنسا زنجیرەیەك هێرش و رووداوی توندوتیژی بەخۆیەوە بینی، بەوهۆیەشەوە بەرپرسانی ئەو وڵاتەش رێوشوێنی توندیان گرتەبەر هاوكات ژمارەیەك پەنابەریان رەوانەی وڵاتەكەی خۆیان كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا