پەیامێكی توند لە دژەتیرۆرەوە بۆ ئەوكەسانەی دەیانەوێت ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكان بگۆڕن

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی هێزەكانی دژەتیرۆر هۆشداری توند دەدەنە ئەو گروپ و كەسە بەرژەوەندیخوازانە كە دەیانەوێت ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكان بگۆڕن و دەڵێن، “بەتوندی رووبەڕوویان دەبینەوە”.

هێزەكانی دژە تیرۆر لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان زۆر بەڕوونی و بە ئاشكرایی پشتیوانی ڕاستەقینەی داواكارییەكانیان دەكەن وە هێزی بنەڕەتی پاراستنیانی ئەوانن، چونكە ڕۆڵەی خۆیانن و مافی یاسایی خۆیانە كە حكومەتی هەرێم مافی دەرەماڵە و خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابینبكات.

ئەوەشهاتووە، “بەڵام بەداخەوە لێرەو لەوێ ئاراستەی ناڕەزاییەكان تێكدەدرێت پێش ئێمە پێویستە خوێندكاران بەگژ ئەو دەستانەدا بچنەوە كە ڕێگەی ئامانجە ڕەواكەیان لێ تێك دەدات لەبەرامبەدا ئەركی سەرەكی ئێمەیە كە ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیان وەك هەمیشە بپارێزین و بەرگری لە داموو دەزگاكانی میری بكەین كە موڵكی گشتین”.

هاوكات دژە تیرۆر جەختی لەوەكردوەتەوە، هەر لایەن و گروپێكی سیاسی یاخود كەسانی بەرژەوەندیخواز بۆ مەبەستی خۆیان ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكان بگۆڕن بەتوندی ڕوبەڕوویان دەبنەوە و وە دڵنیاییش بە خەڵكی كوردستان و خوێندكاران دەدەن پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان لە ئەستۆی ئەواندایە و بڕینەوەی دەستی تێكدەرانیش تەنها لە پێناو ئامانجە سەرەكییەكەی خۆپیشاندەردایە.

ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندانی خوێندكاران بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵە دەستی پێكردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان باس لەوەدەكەن، بەڵگەیان لایە چەندین كەس كە خوێندكار نین و ئامانجی سیاسییان هەیە تێكەڵ بەخۆپیشاندەران بوون و كاری تێكدەرانە ئەنجام دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا