پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و نەختینە خستەبازاڕەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە31ی ئایار، بانکی ناوەندی عێراق، 250 ملیۆن و 99 هەزار و 301 دۆلاری خستەبازاڕەوە.
هاوکات، 189 ملیۆن و 299 هەزار و 301 دۆلار بەشێوەی حەواڵە و 60 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەختینە بووە.
لەئێستادا، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 146 هەزار و 800 دیناری عێراقیەوە لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە 146 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.