پەکەکە لە شارو چیاکان شەڕی لە دژی تورکیا راگرت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، ئێمە بڕیارمانداوە، هەتا دەوڵەتى تورک هێرش نەکات و بەسەرماندا نەدات، ئەوا هێزەکانمان هیچ پەرچەکردار و چالاکییەک لە نێو شارەکان، مەترۆپۆلەکان و تورکیا ئەنجام نەدەن و پێویستە هەموومان و سەرجەم هێزەکانمان پابەندی ئەم بڕیارە بین.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان- کەجەکە لەبارەى بومەرزەکەی ٦ى ئەم مانگەی باکورو ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانى دیکەى تورکیا و سوریا پەیامێکى بڵاوکردەوە و داوای لە هەموو هێزەکانیان کرد، بە هۆی بومەلەرزەکانەوە سەرجەم چالاکییە سەبازیەکانیان ڕابگرن.

وتیشی، ئێمە بڕیارمانداوە، هەتا دەوڵەتى تورک هێرش نەکات و بەسەرماندا نەدات، ئەوا هێزەکانمان هیچ پەرچەکردار و چالاکییەک لە نێو شارەکان، مەترۆپۆلەکان و تورکیا ئەنجام نەدەن و پێویستە هەموومان و سەرجەم هێزەکانمان پابەندی ئەم بڕیارە بین، هەڵبەتە هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیش بەرامبەر بە بڕیارەکەمان دیاریکەر دەبێت بۆمان.

هاوسەرۆکى کەجەکە ڕاگەیاندووە، گەلە هێژاکەمان، بومەلەرزەی بەهێز کارەساتی گەورەی خوڵقاندوە، بەوهۆیەوە لە باکور و رۆژئاواى کوردستان، تورکیا و سوریا گەلەکەمان و گەلان لە ناو دۆخێکی سەختدان، بە تایبەتی بەهۆی سیاسەت و کردەوەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورکەوە، خەڵکی رووبەڕووی ئازاری زیاتر بووەتەوە، گەلانی کورد، تورک و عەرەب کەوتوونەتە دۆخێکی زۆر دژوار و خراپەوە.

بایک دەشڵێت، ئەو دۆخە و هەستی کۆمەڵگە کاریگەری زۆری لەسەرمان داناوە و غەمبارین، بۆ ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، ڕەوانشادی و لای خودا بەزەییان بۆ دەخوازم و بۆ بریندارەکانیش خوازیاری زوو چاکبوونەوەیانم و پرسە و سەرەخۆشیش ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان و هەموو گەلەکەمان دەکەم.

لە کۆتاییدا هاوسەرۆکى کەجەکە ئەوەشی ڕاگەیاندوە، هێشتا هەزاران لە کەسوکارمان لە ژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانە داڕووخاوەکاندان و پێویستە ئێمە هەرچی زووە ئەوان دەربهێنینەوە و رزگاریان بکەین، چونکە زستانە، بەفر و بارانە، ئەگەر هەیە بەو هۆکارە و زوو بەهاناوەەچوونیانەوە، زۆرێکیان گیانیان لەدەست بدەن، بۆیە دەبێت دەستوبرد هەرکەس چی لەدەست دێت بیکات و لە چاوەڕوانیدا نەمێنێتەوە، بەهەموو توانا و دەرفەتێکەوە سەفەربەر ببێت و بەهانای لێقەوماوان و خەڵکە کارەساتبارەکەوە بچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا