هه‌په‌گه‌ كوژرانی 946 سه‌ربازی توركیای ڕاگه‌یاند

پۆڵه‌تیك پرێس:
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری كوژرانی سه‌ربازانی توركیای بڵاوكرده‌وه‌.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هه‌په‌گه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له‌میانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی هه‌په‌گه‌ و سه‌ربازانی توركیا له‌مساڵدا، 946 سەربازی سوپای تورکیا كوژراون.

هه‌په‌گه‌ له‌ئاماره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌مساڵدا 227 گەریلا له‌شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ سوپای توركیا شه‌هید بوون.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ له‌مساڵدا 24 هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی توركیا له‌ هه‌رێم شه‌هید بوون، كه‌ لەنێویاندا چوار منداڵ و دوو ژن هەن.

هەپەگە له‌مساڵدا 393 چالاکیی سەربازیی دژی توركیا ئەنجامداوە، كه‌ زۆرترین چالاکییە سه‌ربازییه‌كانی لە باشووری کوردستان بووە، هاوكات سوپای تورکیا 1275 ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و 120 هێرشی زەمینی دژی په‌كه‌كه‌ ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا