پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، سبەینێ مووچەی مانگی شوباتی کۆمەڵێک وەزارەتی دیکە دابەشدەکرێت.
سبەینێ یەکشەممە31ی ئادار، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتەکانی، پەروەردە، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و پلان دانان دابەشدەکرێت.
لەکاتێکدا، ڕۆژی پێنجشەممە28ی ئادار، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکەمەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە.
بەپێی خشتەکە، ئەمڕۆ شەممە30ی ئادار، بە وەزارەتەکانی تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت دەستیپێکرد و ڕۆژی پێنجشەممە4ی نیسان، بەکۆمەڵێک وەزارەتی دیکە دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.